Landeshauptstadt Dresden - bibo.dresden.de

https://www.bibo-dresden.de/de/benutzung/information-in-various-languages/sorani.php 22.08.2023 11:34:12 Uhr 06.05.2024 02:21:58 Uhr

سۆرانی

(Soran/Kurdish - Sorani/Kurdisch)

هەندێ زانیاریی لەسەر کەڵکوەرگرتن لە پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەن

1 بەخێر بێن بۆ پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەن

ئێوە دەتوانن بەخۆڕایی سەردانی پەرتووکخانەکانی ئێمە بکەن. هەروەها کۆمەڵە میدیاکانی ئێمە لەبۆ بەکارهێنان لە دەرەتانی پەرتووکخانەدا بەخۆڕایی لەبەردەستی ئێوەدان.

ئەگەر دەتانەوێت سوودی تەواو لە خزمەتەکان وەربگرن، ئێوە پێویستتان بە کارتی پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەن هەیە. ئەم کارتەی ئەندامەتی لە هەموو پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەندا متمانەپێکراوە.

بەم کارتەی ئەندامەتی ئێوە دەتوانن:

میدیاکان لە پەرتووکخانە بە ئەمانەت وەرگرن و هەروەها ماوەکانی ئەمانەتەکە درێژ بکەنەوە،
لە شوێنەکانی کار بە ئینتەرنێت، ئامێرەکانی وەشان و پڕۆجێکتۆر کەڵک وەگرن،
لە خزمەتگوزاریی سەرهێڵی (ئۆنلاینی) ئێمە کەڵک وەرگرن و بۆ نموونە پەرتووکە ئەلێکتریکییەکان داگرن

2 ناونووسی

لەبۆ وەرگرتنی کارتی ئەندامەتی دەبێت لە پەرتووکخانەدا ناونووسی بکەن. ناونووسی تەنیا بە هاتنی خۆتان ت.
بەکارهێنانی کارتی ئەندامەتی تەنیا لەلایەن خاوەن کارتەکەوە رێگەپێدراوە. کەسی خاوەن کارتەکە بەرپرسیارە بۆ دواهاتەکانی کەڵکی نالەباری کەسانی رێگەپێنەدراو لە کارتەکە.

2.1 بەڵگە پێویستەکان

گەورەساڵان و تازەلاوان
بەڵگەی پێناس (وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی نیشتەجێبوون، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتیی)
بەڵگەی ناونیشان (وەک بەڵگەی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون، پاسپۆرتی درێسدەن، بەڵگەنامەی سپاردن)

تازەلاوانێ کە هێشتا بەڵگەی پێناسیان نییە
کارتی پێناسی منداڵ، کارتی قوتابی (تەنیا کارتی پلاستیکی وێنەدار رێگەپێدراوە) یان کۆپی بەڵگەی پێناسی کەسی سەرپەرشتی منداڵ.

منداڵان دەتوانن لە تەمەنی 6 ساڵانی تەواوە لە پەرتووکخانە ناونووسی بکەن. سەبارەت بە منداڵانی ژێر 14 ساڵ کەسی سەرپەرشت بە واژۆی خۆی بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی زیان قبووڵ دەکات.

2.2 تێچووەکانی کەڵکوەرگرتن لە پەرتووکخانە

تێچووی بەکارهێنان بۆ ماوەی 12 مانگ

خێزانەکان: 30.00 یورۆ
ئەو خێزانانەی کە ئابۆنەیان هەیە: 25.00 یورۆ
گەورەساڵان: 20.00 یورۆ
ئەو گەورەساڵانەی کە ئابۆنەیان هەیە: 15.00 یۆرۆ
منداڵان و تازەلاوان تا 17 ساڵ: خۆڕایی
خاوەن پاسپۆرتی درێسدەن گەر ئەم پاپسۆرتە نیشان بدات: خۆڕایی

تێچووی بەکارهێنان بۆ ماوەی 6 مانگ

گەورەساڵان: 10.00 یورۆ

2.3 گۆڕانی زانیاریی تاکەکەسی، وونبوونی کارتی ئەندامەتی

دەبێت دەسبەجێ گۆڕانی زانیاریی تاکەکەسی و وونبوونی کارتی ئەندامەتی بە پەرتووکخانە رابگەیەنن.

تێچووی کارتی دووەم:

بۆ گەورەساڵان و تازەلاوانی سەرەوەی 14 ساڵان: 5.00 یورۆ
بۆ منداڵان: 2.50 یورۆ

3 کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی

لە ماڵپەڕی www.bibo-dresden.de ئێوە دەتوانن ماڵپەڕە ئینتەرنێتییەکانی پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەن بدۆزنەوە. لەم ماڵپەڕەدا ئێوە زانیاریی تێروتەسەل سەبارەت بە مەرجەکانی بەکارهێنانی پەرتووکخانەکان، کاتژمێرەکانی چالاکی، ناونیشانەکان، ژمارە تەلەفۆنی پەرتووکخانەکانی شار، خزمەتگوزاریی تایبەتی ئەوانە، رووداوەکان و بەرپرسانی وەڵامدانەوەی ئەوانە وەردەگرن.

دەتوانن کاتالۆگی سەرهێڵی پەرتووکخانەکانی شاری درێسدەن لەم ناونیشانە بدۆزنەوە: katalog.bibo-dresden.de. هەروەها دەتوانن خزمەتە دیجیتاڵەکانی ئێمە وەک میدیای ئێلکترۆنیکی، فێربوونی ئێلکترۆنیکی و بڵاوکردنەوەی مووزیک و فیلم لەم ناونیشانە بدۆزنەوە: www.ebibo-dresden.de.

ئێوە وەکوو بەکارهێنەرێکی ناونووسکراو لە رێگای کاتالۆگی سەرهێڵەوە دەستتان دەگات بە ئەژماری بەکارهێنەری خۆتان. لەبۆ دەسڕاگەیشتن بە ئەژماری بەکارهێنەری خۆتان دەبێت ژمارەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆتان بنێرنە ناو. ژمارەی بەکارهێنەر لەسەر کارتی ئەندامەتی هەیە. وشەی نهێنی تێپەڕینی لەپێشدا دیاریکراو لە 4 رەقەمی رێکەوتی لەدایکبوونی ئێوە پێکهاتووە (رێکەوتی لەدایکبوون: 09.08.1960– وشەی نهێنی تێپەڕین: 0908). بە هۆی هێمنایەتی و ئاسایش وشەی نهێنی خۆتان بگۆڕن.

4 بەکارهێنانی میدیاکان لە دەرەوەی پەرتووکخانە

4.1 بە ئەمانەت وەرگرتن

لە هەندێ پەرتووکخانەدا بە ئەمانەت وەرگرتن (و هەروەها هێنانەوە) لە سیستەمگەلێکی تایبەتدا بە شێوەی خۆکار تۆمار دەکرێن و لە هەندێک پەرتووکخانەدا لە مێزی ئەمانەتدا لەلایەن فەرمانبەرانی پەرتووکخانەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئێوە بۆ بە ئەمانەت وەرگرتنی میدیاکان بۆ دەرەوەی پەرتووکخانە بە هەردوو شێوەکە پێویستتان بە کارتی ئەندامەتی خۆتان هەیە.

کاتی ئەمانەت وەرگرتن لە رێگای سیستەمەکانی تۆماری خۆکار بە گوشاردانی دوگمەی "کۆتایی" رەوتی تۆمارکردن تەواو بکەن. لەکاتی روودانی زیان بە هۆی ئەمانەت وەرگرتنی بەکارهێنەرانی تر لە رێگای بەکارهێنانی ئەژماری بەکارهێنەری دانەخراو لە سیستەمەکانی تۆماری خۆکاردا، کەسی خاوەن ئەژماری پێوەندیدار بەرپرسیاری قەرەبووکردنەوەی زیان دەبێت.

کاتی بە ئەمانەت وەرگرتن بۆ هەرکام لە میدیاکان پسوولەی ئەمانەتی خاوەن رێکەوتی هێنانەوەی متمانەپێکراو بۆ ئێوە، وەردەگرن. هەلی وەبیرهێنانەوەی کۆتایی ماوەی ئەمانەتەکە بە ئێوە لە رێگای ئیمەیل یان کورتەپەیامەوەش هەیە. پەرتووکخانە ئەم خزمەتگوزارییە تەواوکەرانە گەڕەنتی دەکات.

4.2 ماوەکا ی ی بە ئەمانەت وەرگرتن

ماوەکا ی ی بە ئەمانەت وەرگرتن بەپر ت جۆری میدی اکان جیاوازە.

8 حەوتە
نۆ ی ی مووزیک

4 حەوتە
پەرتووک، نەخشە، میدیای تێکەڵ، ر خولی ف ێبوو ی ی زمان، کۆنسۆلی یاری، یاریی ، سیدیڕۆم

2 حەوتە
گۆڤار، رۆژنامە، سیدی، LPs ، دی ڤ دی، دیسکی بلووڕەی

میدی ا بە ئەمانەت وەرگ رێاوەکان نابێت بدرێنە کەسا ی ی سێهەم.

تکایە پێش بە ئەمانەت وەرگرتن لە ساق و بێعەیببوون و تەواوبوو ی ی میدی اکا ی ی هەڵ ی ژ ێێردراو دڵنیا ببنەوە و زیانە دیاریکراوەکان دەسبە ی ج بە فەرمانبەرا ی ی ئێمە رابگەیەنن.

4.3 هێنانەوە

هەر میدیایەگ بە ئەمانەت وەرگ رێاو دەبێت تا کا ی ی دیاریکراو بهێ یێێتەوە بۆ پەرتووکخانە. دەتوانن ڕۆژی دیاریکراو بۆ هێنانەوەی هەر میدیایەک لە پسوولەی ئەمانەت و لە ئەژماری بەکارهێنەری خۆتاندا ببی ی ی ت. هێنانەوەی ئەمانەت لە هەموو پەرتووکخانەکا ی ی شاردا بۆی هەیە و هەر کەسێک دەتوانێت ئەو کارە بکات.

لەکا ی ی هێنانەوەی ئەمانەت بۆ پەرتووکخانەیەک کە میدی اکان هی ئەوێ ن ر ی ت، تێچووی گواستنەوەی 0.20 یورۆیی بۆ هەر میدیایەک وەردەگ رێدرێت.

4.4 درێژکردنەوە

ماوەی بە ئەمانەت وەرگرتن پێش کۆتا یی ئەو ماوەیە جارێک بە رادەی ماوەی دیاریکراوی ئەمانەتەکە دەکرێ درێژ بکرێتەوە، بە مەری ج کە هۆی ناوخۆیی پێوەندیدار بە پەرتووکخانە بۆ دژایە ی ی ک پێشووی رد ی ی ئەو کارە نەبێت )بۆ نموونە رزێرڤ میدی ا لەلایەن بەکارهێنەری ترەوە(. ر یی ئەمانەت یان لەلایەن کەسەکە خۆی لە رێگای ئەژماری بەکارهێنەری درێژکردنەوە لە رێگای تەلەفۆن، سەردا ی ی فەرمانبەران لە م ێ سەرهێ تاکەکەسییەوە بۆی هەیە. ئێوە دەتوانن لە رێگای کاتالۆگ ڵەوە لە ماڵپەڕی katalog.bibo-dresden.de دەستتان بگات بە ئەژماری بەکارهێنەری خۆتان.

تکایە سەرکەوتوو بوو ی ی درێژکردنەوەکەی خۆتان لە ئەژماری بەکارهێنەری خۆتاندا تاوتوێ بکەن. لەکا ی ی هەبوو ی ی گوماندا زانیاریی خزنکراو لە ئەژماری بەکارهێنەری ئێوەدا پێوەر دەبێت.

4.5 تۆماری سەرەتا یی/ رزێرڤەکان

ئێوە دەتوانن میدی ا بە ئەمانەت وەرگ رێاوەکان یان ئەو راگەیەنانەی کە تەنیا لە پەرتووکخانەکا ی ی تردا هەن، بە تێچووی 1.20 یورۆ لە پەرتووکخانەی شاریی رەچاوکراوی خۆتاندا بۆ خۆتان رزێرڤ بکەن.

گەر میدی اکە بۆ بە ئەمانەت بردن هەبێت، پەرتووکخانە لە رێگای نامە، ئیمەیل یان کورتەپەیامەوە ئاگادارتان دەکاتەوە. میدی ا لەپێشدا رزێرڤکراوەکان بۆ ماوەی حەوتەیەک لەبۆ بە ئەمانەت بردن لە پەرتو وکخانەی رەچاوکراودا هەن. تەنانەت گەر ئێوە میدی ا رزێرڤکراوەکە بە ئەمانەت نەبەن، تێچووی ئەوەتان لی وەردەگ رێدرێت.

4.6 تێچووی دێرهێنانەوە/قەرەبووکردنەوەی زیان

گەر ماوەی ئەمانەتەکە بەسەرچێت دەبێت تێچووی دێرهێنانەوە بدەن.

تێچووەکانی دێرهێنانەوە بۆ هەر رۆژێکی کراوە و هەر میدیایەک بریتین لە:
گەورەساڵان/گەنجان لە 14 ساڵەوە: 0.40 یورۆ
منداڵانی ژێر 14 ساڵ: 0.20 یورۆ

گەر میدی اکان نەهێننەوە ئاگادارتان دەکەنەوە کە ئێوە دەبێت تێچووی ئەوانە بدەن.

4.7 زیان گەیاندن بە میدیاکان یان وون کردنی ئەوانە

میدیا بزر و وونبووەکان یان زیانلێکەوتووەکان دەبێت جێگرەوەیان هەبێت. لەبۆ تاوتوێکردنی ئەو راگەیەنانەی کە دەبێت جێگرەوەیان هەبێت تێچوویەک لە بڕی 2.50 یورۆ بۆ هەر میدیایەک وەردەگیردرێت.

4.8 سنووری تێچوو

گەر رادەی تێچووەکان لە 10.00 یورۆ بۆ هەر ئەژمارێکی بەکارهێنەر زیاتر بێت، بە ئەمانەت وەرگرتن و درێژکردنەوەی ماوەی ئەمانە ی ی میدی اکان و هەروەها بەکارهێنا ی ی ئینتەرنێت لە پەرتووکخانەی تردا بۆی نییە.

5 ئامۆژگارییە گشتییەکان

فەرمانبەرانی پەرتووکخانە رەنگە داوا بکەن کە جانتاکان، کۆڵەپشتییەکان و هەر جۆرە ئامێری هەڵگرتن و هەروەها کەلوپەلی جێگر بخرێنە دۆلابییەکانی قفڵداری تەرخانکراو بۆ ئەم مەبەستە یان لەبۆ راگرتن بدرێنە دەستەوە. پەرتووکخانە تەنیا لەکاتی کارێکی ئەنقەست یان کەمتەرخەمی توندی خۆیدا بەرپرسیاری وونبوون یان زیانلێکەوتن دەبێت.

تکایە لە ماوەی ئامادەبوون لە پەرتووکخانەدا رەوشی سەردانکارانی تر رەچاو بکەن. ئاکاری ئازاردەر و لەگەڵ خۆ هێنانی ئاژەڵەکان رێگەپێدراو نییە.

خواردن و خواردنەوە تەنیا لە شوێنەکانی تەرخانکراو بۆ ئەو مەبەستە رێگەپێدراوە.

تکایە فەرمان و رێنوێنییەکانی فەرمانبەران رەچاو بکەن.

ئامێرەکانی کۆپی هەبوو لە پەرتووکخانەکاندا هی خزمەتکاری دەرەوەی کۆپڵەی پەرتووکخانەن کە تێچووی کۆپی گرتن دیاریی دەکات. کۆپی کردن تەنیا بە رەچاوکردنی مافی دانەر رێگەپێدراوە.

پەرتووکخانە هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەک بۆ زیانکەوتن لە ئامێرەکانی وەشان یان کۆمپیۆتەرەکان بە هۆی بەکارهێنانی نەرم ئامراز و سەخت ئامرازی هەبوو (بۆ نموونە ڤایروسەکان) قبووڵ ناکات.

بۆ زانیاریی زیاتر پلاکاردەکانی مەرجەکانی بەکارهێنان و رێساکانی پەرتووکخانە ببین.

هاوکارانی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە ناو پەرتووکخانەدا بەوپەڕی مەیلەوە لە خزمەتی ئێوەدان.